Slemani City Snow & Adnan Karim - HD | پیاسەیەک بە ناو بەفر بارینی سلێمانی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 23 พ.ย. 2024

ความคิดเห็น • 32

  • @DiyarVlogHD
    @DiyarVlogHD  2 ปีที่แล้ว +6

    قوربانی تۆزی ڕێگاتم، ئەی بادی خۆش مروور!
    ئەی پەیکی شارەزا بەھەموو شاری شارەزوور!
    ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواەو ھەمدەمە!
    وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزوور!
    ئەی ھەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقا ن!
    تۆفانی دیدە و شەرەری قەلبی وەک تەنوور!
    گاھێ دەبی بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
    گاھێ دەبی بە دەم، دەدەمێنی، دەمی غوروور
    مەحوی قەبووڵی خاتری عاتر شەمیمتە
    گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور
    سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون
    نەیماوە غەیری گۆشەیی، زیکرێکی یا سەبوور
    ھەم ھەم عەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک
    ڕەحمێ بەم ئاەو ئەشکەبکە! ھەستەبێ قوسوور!
    وەک ئاھەکەم دەوان بە! ھەتا خاکی کۆیی یار
    وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە! ھەتا ئاوی (شیوەسوور)
    بەو ئاوەخۆت بشۆ، لەکودووراتی سەرزەمین
    شاد بن بەوەسلی یەکدی؛ کەتۆی تاھیر، ئەو تەھوور
    ئەمجا مەوەستەتا دەگەییەعەینی (سەرچنار)
    ئاوێکەپڕ لەنار و چنار و گوڵ و چنوور
    چەشمێکەمیسلی خۆر کە لەسەد جێ، بەرۆشنی
    فەورانی، نووری سافەلەسەر بەردی وەک بلوور
    یا عەکسی ئاسمانەلەئاوێنەدا کەوا
    ئەستێرەکانی ڕابکشێن وەک شەھابی نوور
    یا چەشمەساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە
    یەنبووعی نوورەدابڕژێنێ لەکێوی توور
    دەم وت دوو چاوی خۆمە، ئەگەر (بەکر ھجۆ)یی ئەشک
    نەبوایەتیژ و بێ سەمەر و گەرم و سوێر و سوور
    داخڵ نەبی بەعەنبەری سارایی (خاک و خۆڵ)
    ھەتا نەکەی بەخاکی (سولەیمانی) یا عوبوور
    یەعنی ڕیازی ڕەوزە، کەتێیدا بەچەن دەمێ
    موشکین دەبی بەکاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور
    خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عوود
    بەردی خەراجی گەوھەر و، جۆباری عەینی نوور
    شامی ھەموو نەھار و، فوسوولی ھەموو بەھار
    تۆزی ھەموو عەبیر و، بو خاری ھەموو بو خوور
    شارێکەعەدل و گەرمە، لەجێگێکەخۆش و نەرم
    بۆ دەفعی چاوەزارەدەڵێن : شاری شارەزوور
    ئەھلێکی وای ھەیەکە، ھەموو ئ ھھلی دانشن
    ھەم نازیمی عوقوودن و ھەم نازیری ئوموور
    سەیرێ بکەلەبەرد و لەداری مەحەللەکان
    دەورێ بدەبەپرسش و تەفتیش و خوار و ژوور
    داخۆ دەروونی شەق نەبووە؟ (پردی سەرشەقام)!
    پیر و فوتادەتەن نەبووە؟ (داری پیرمەسوور)!
    ئێستەش بەبەرگ و بارەعەلەم داری (شێخ ھەباس)!؟
    یا بێ نەواوو بەرگەگەڕواەبەشەخسی عوور!؟
    ئایا بەجەمع و دائیرەیەدەوری (کانی با)!؟
    یاخۆ بووەبەتەفریقەیی شۆڕش و نوشوور!؟
    (سەیران) نەزیری گونبەدی کەیوانەسەبز و ساف!؟
    یاخۆ بووەبەدائیرەیی ئەنجومی قوبوور!؟
    ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانی ئاسکان)!؟
    یاخۆ بووەبەمەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟
    ئێستەش سوروشکی عیشقی ھەیە (شیوی ئاودار)!؟
    یاخۆ بووەبەسۆفیی و شکی لەحەق بەدوور؟
    داخو دەروونی سافە، گوڕەی ماوە (تانجەرۆ)!؟
    یاخۆ ئەسیری خاکەبەلێڵی دەکا عوبور؟
    سەیرێکی خۆش لەچیمەنی ناو (خانەقا) بکە!
    ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟
    سەبزەلەدەوری گوڵ تەڕە، وەک خەتتی ڕوویی یار!؟
    یا پووشی وشک و زوورە، وەکوو ڕیشی (کاکەسوور)؟
    قەلبی مونەووەرەلەحەبیبانی نازەنین!؟
    یا وەک سەقەر، پڕەلەرەقیبانی لەندەھوور؟
    دەس بەندیانەدێن و دەچن، سەرو و نارەوەن!؟
    یا حەڵقەیانەسۆفیی مل خوار و مەندەبوور؟
    مەیلێ بکەلەسەبزەدرەختانی مەدرەسە!
    ئەوراقیان موقەددیمەیی شینەیا نەسوور؟
    حەوزی پڕی، کەنائیبی دیدەی منەلەوێ
    لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور)؟
    ئێستەش کەناری حەوشەکە، جێی باز و کەوشەکە؟
    یاریی تیایە؟ یا بووەتەمەعرەزی نوفوور؟
    چاوێ بخەلەسەبزەو و، سێرابی دائیرە!
    جێ جیلوەگاھی چاوەکەمەنەرمەیا نەزوور!
    تو خوا فەزایی د ھشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
    مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور)؟
    واسیل بکەعەبیری سەلامم بەحوجرەکەم!
    چی ماوە، چی نەماوە، لەھەیوان و تاق و ژوور؟
    ئەو غاری یارەئیستە، پڕ ئەغیارە، یا نەخۆ
    ھەر غاری یارە، یا بووەتەغاری مار و موور؟
    زارم وەکو ھیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ
    ئایا دەکەومەزار و بەدڵدا دەکەم خوتوور!؟
    لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی ھیجرەتە
    دڵ ڕەنگەبێ بەئاو و بەچاوا بکا غوبوور
    ئایا مەقامی ڕوخسەتە، لەم بەینەبێمەوە!؟
    یا مەسڵەحەت تەوەققوفەتا یەومی نەفخی سوور!؟
    حاڵی بکەبەخوفیە: کەئەی یاری سەنگ دڵ!
    «نالی» لەشەوقی تۆیەدەنێرێ سەلامی دوور .
    -نالی

  • @mamadadil5995
    @mamadadil5995 6 หลายเดือนก่อน +2

    Ba tv sayre akam zor sare3 cameraka aswrene tozik chaw azit ayat spas bo mandw bwnt bardwam ba ba shty bashtr inshalah

  • @arishzida6090
    @arishzida6090 2 ปีที่แล้ว +2

    Beautiful country kurdistan nice city slemani 👍🇹🇯

  • @armandilshad6980
    @armandilshad6980 ปีที่แล้ว

    Kak Dyar zor supas bo am hamu jwaniay la to u slemania haya❤️☺️

    • @DiyarVlogHD
      @DiyarVlogHD  ปีที่แล้ว

      Chawt jwana kaka Arman zor swpass ❤️🌹

  • @marwanaziz6086
    @marwanaziz6086 2 ปีที่แล้ว +1

    ده ست خوش

  • @marieguevara5007
    @marieguevara5007 ปีที่แล้ว +2

    wowwww...

  • @salarraza9090
    @salarraza9090 2 ปีที่แล้ว +1

    Lasht sagh dastt xosh hamisha tandrust bash bit nayabaaaaa 😍👍

    • @DiyarVlogHD
      @DiyarVlogHD  2 ปีที่แล้ว +2

      Zor swpas azizn 🌺

  • @colonel9030
    @colonel9030 2 ปีที่แล้ว +1

    ناحەزوو بمرێت سلێمانی ئەی شارە مەحبوبەکە💙

    • @bineramin841
      @bineramin841 2 ปีที่แล้ว +2

      جا کێ ڕقی لە سلێمانییە برا گیان من خەڵکی ئەوێش نییم بەس بە بیستنی ناوەکەی هەست بە شانازی ئەکەم.

  • @17tre
    @17tre 2 ปีที่แล้ว +1

    Ay gian Chan biri par akam enshala amsalish abaretaua 🥹😍😍

  • @luckyali1832
    @luckyali1832 2 ปีที่แล้ว

    Waooooooo
    So beautiful city

  • @zhanydll7573
    @zhanydll7573 2 ปีที่แล้ว +1

    زۆر جوان و سەرنج راکیشە اوەدان بی سلیمانی شاری هەلمەت و قوربانی دەستان خۆش بی هەر بژین بە هیوای ارامی و خۆش گوزەرانی بۆ خەلکی سلیمانی ازیز 💕💕💕

    • @DiyarVlogHD
      @DiyarVlogHD  2 ปีที่แล้ว

      زۆر سوپاس ڕێز و سڵاومان هەیە

  • @la-izrail
    @la-izrail ปีที่แล้ว

    Meine Meinung nach ist es einst den schönsten Städten in Kurdistan und sehr lieben Dank und es zur zeigen sehr beruhigende Musik auch noch dazu die schöne Atmosphäre beruhigt eine der Seele 🌹🌹🌹

  • @peshawaazizi9417
    @peshawaazizi9417 2 ปีที่แล้ว

    دەستت خۆش بێت بەڕاستی چێژم لێوەرگرت و زۆر یادگاریت بیرهێنامەوە و سوپاست دەکەم و تەندروست بیت هەمیشە و تکایە بەردەوام بە 👏

    • @DiyarVlogHD
      @DiyarVlogHD  2 ปีที่แล้ว +1

      زۆر سوپاس هیوادارم چێژتان لێ بینیبێ

  • @sirwanomer1261
    @sirwanomer1261 2 ปีที่แล้ว +3

    😮😮

  • @awin5888
    @awin5888 ปีที่แล้ว +2

    ❤💐

  • @kozhenidres314
    @kozhenidres314 2 ปีที่แล้ว +9

    وەک سەرەتا دەست خۆشیت لێ ئەکەم
    دوو تێبینیم هەیە بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە جوانتر بێ
    شتێک هەیە پێی ئەوترێت ستابڵایزەر نرخیشی زۆر گران نیە بۆ ئەو ڤیدیۆیانەی بە ڕۆشتنەوە ڕیکۆرد ئەکرێن شتێکی زۆر باشە
    لانی کەم ئەتوانی ئەگەر ئەوەش نەبێ ئەو مۆبایل و کامێرایانە بەکاربهێنی کە لە ڕێگەی سۆفتوێرەوە ڤیدیۆکە ستەیبڵ ئەکەن گالاکسی ئێس بیست و یەک و ئایفۆن ١٢ و ١٣ لەو ڕوەوە زۆر باشن
    دووەم زووم بە هیچ شێوەیەک بەکار مەهێنە ڤیدیۆکە زۆر تێک ئەیات ئەو هەستە لەدەس بینەر ئەیەیت کە خۆیەتی پیاسەیەکی ناو شار ئەکات

    • @DiyarVlogHD
      @DiyarVlogHD  2 ปีที่แล้ว +1

      زۆر سوپاس کاک کۆژین گیان.. ڕاستیەکەی تێبینییەکانت ھەمووی لە جێی خۆیەتی ئەم کارەم با ئایفۆن کردووە و پەلەشم تیا کردووە. ئەمانە تەنھا سەرەتاین.. دەمەوێت لە داھاتوودا کامێرایەکی زۆر باشتر لەوانە Go Pro زۆر باشە بۆ ئەم کارانە بەکار بھێنم و ستابڵایزەریش بەکار بھێنم.. دەست خۆش بۆ تێبینیەکانت ھەموویان لە جێی خۆیەتی برام 🌺

    • @zth2023
      @zth2023 2 ปีที่แล้ว +1

      @@DiyarVlogHD ڕاستئەکا زووم بەکارمەهێنە.. من بە تەلەڤزیۆن سەیرم ئەکرد هەستم بە تەڵخییەکی زۆر کرد لە ڤیدیۆکە ئەو کاتەی زوومت کرد.. بە گشتی ڤیدیۆیەکی جوان و چێژبەخش بوو

  • @Copy_zakaria_abdulla
    @Copy_zakaria_abdulla ปีที่แล้ว

    جه نت بيره كه م سليمانيه كه م وا ٩ ساله دورم ليت😢

  • @welatperwer
    @welatperwer 2 ปีที่แล้ว +4

    Bi rastî dîmenên gelek ciwan in

  • @miranali9176
    @miranali9176 ปีที่แล้ว

    🥰

  • @ranjakarim731
    @ranjakarim731 2 ปีที่แล้ว +1

    سلاوبئت لةوشارةخؤشةويستة

  • @lindabaxtyar2585
    @lindabaxtyar2585 2 ปีที่แล้ว +2

    ژیان کردن لە سلێمانی جۆرێکە لە جادو کردن لە خۆت ئەو شارە بە جۆیەوە گرێت دەدات بە ماوەیەکی کەم زۆرترین یادگاریت بۆ دروست دەکات ڕۆژانە یادەوەری زیندوت بۆ دروست ئەکات شارێکە ئەتوانی جێی بهێلیت بەلام هەرگیز ناتوانیت دەست بەرداری ببیت چونکە مرۆڤ دیلی دەستی یادەوەریەکانیەتی 🤍
    دەست و چاوت خۆش کاکە گوڵ

    • @DiyarVlogHD
      @DiyarVlogHD  ปีที่แล้ว

      زۆر ڕاستە دەست خۆش 🌹

  • @hoshyarkarimsaifulla3536
    @hoshyarkarimsaifulla3536 ปีที่แล้ว

    به تنها ناوى تو بسه بوم له دورى ولات خوا بتانباريزى خلك و شارى سليمانى