کتێبی دەنگی تێکستی ئەدەبی کوردی ھۆنراوە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 11 ก.พ. 2025
  • تێکست دوو بەشە ھۆنراوە و پەخشان، ھۆنراوەی کوردی لە کۆندا ، سەدەھا ساڵ پێش پەخشان کەوتووە.
    ئێمە ناتوانین بە ووردی سەرەتای نوسینەوەی ھەردوکیان دیاری بکەین بەڵام ئەوەی لێرەدا بابەتی باسەکەمانەو لێی دەدوێین ھۆنراوەیەو کۆنترینیشی ئەو بەرھەمانەیە کە مێژووی دانانی دەگەڕێتەوە بۆ کۆنترین سەردەم و ئەمرۆ وا لە ژێر دەستمانداو لەوانەیشە لە داھاتوودا لەوەیش کۆنترمان دەست کەوێ.
    ئەوەیشی بۆتە ھۆی ئەوەی کە نەتوانین سەرەتاکەی بە باشی دیاری بکەین بێگومان ئەو کارەساتە ناخۆشانە بووە کە سەردەمێکی دوور و درێژ بەسەر نەتەوەکەماندا ھاتووەو ماوەی ئەوەیان نەبووە کە بەرھەمی بیر و ھۆشیان بنوسنەوەو لە چەپۆکی ڕۆژگار بیان پارێزن.
    دەتوانم بڵێم بەشێکی زۆری بەرھەمە ئەدەبییەکانمان لەماوەی ئەو سەردەمە ڕابردووە سەختانەدا لە ناو چوون.
    دیوان و نمونەی ھۆنراوەی ئەو شاعیرانەی کە لە کۆندا نوسراونەتەوەو تا ئێستا لە ناو نەچوون بەرھەمی ئەو شاعیرانەیە کە لە مزگەوتەکاندا خوێندوویانەو پێگەیشتون...
    ناوی پەرتووک : تێکستی ئەدەبی کوردی ھۆنراوە
    بابەت : ئەدەبی
    نوسینی : د.محەمەد نووری عارف
    خوێندنەوەی : ئاشنا بەھرامی
    کاری دەنگ : ڕۆژگار شادی
    پێکھاتووە لە( ١١٣ ) بەش
    بە ھیوای ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵیتان بێت و ڕێز و خۆشەویستی کەناڵی پەرتووکی دەنگی قبوڵ بکەن .

ความคิดเห็น • 2