یەكەم رۆژی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 19 ม.ค. 2025
- چوارشەممە، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بەشداری 600 ئەندام لە شاری سلێمانی و لە تەلاری هونەر دەستی بە کارەکانی کرد و وابریارە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
جگە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق، چەند کەسایەتی سیاسی و پارتە سیاسییە عێراقیەکان و لایەن کوردستانییەکان، بەشداریی مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەکە بوون.
لە سەرەتاوە لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێجیرەڤان بارزانی و کەسایەتییە عێراقییەکانی دیکەوە گوتار پیشکەش کرا، کە تیایدا سەرجەمیان جەختیان لە یەکگرتووی لایەنە کوردستانییەکان و کۆدەنگیان کردەوە.
دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و کۆسرەت رەسوڵ عەلی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیش لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دیاریکران.
ئەمڕۆش کارەکانی دووەم رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی لە سلێمانی بەردەوامە و ئەندامانی کۆنگرە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی تاوتوێ دەکەن.
بە گوێرەی میدیاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە راستەوخۆ روماڵی رووداوەکانی کۆنگرەکە دەکەن، دووەم رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دروشمی “نوێگەری لە کاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا” بەردەوامە، بڕیارە ئەمڕۆش ئەو شەش لیژنەیەی راسپێدراون تەواوی ئەو راپۆرتانەی خراوەتە بەردەست کۆمسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر بکەن، لەنێو کارەکانیشدا پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتی تاوتوێبکرێت، لەگەڵ ئەو راپۆرتانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە.
بە گوتەی میدیاکانی یەکێتی نیشتیمانی، کۆمسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرە راپۆرتێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پەیڕەوەی ناوخۆ دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی لە داھاتوودا خزمەتی زیاتری کادرانی ئۆرگانە جیاوازەکانی یەکێتی بکات.
ئەمڕۆ PUK میدیا، کە میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، بڵاویکردەوە، کە لەمڕۆی کۆنگرکەدا، لیژنەكان دەستبەكاردەبن، بڕیارە لە رۆژانی كۆنگرەدا، دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل و رەچاوكردنی تێبینییەكان دەنگ بە رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆ بدرێت، هاوكات بۆ داهاتووی یەكێتی، ئەنجومەنەكانی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكان، سەركردایەتی و پشتیوانی پێكدەهێندرێن و سەرۆكی یەكێتی سەرۆكی ئەنجومەنەكان دەبێت.
لە گوتای بافڵ تاڵەبانیدا، کە دوێنێ و لە یەکەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەدا پێشکەشی کرد، رایگەیاند “ئه‌مڕ‌ۆ لێره‌ین هه‌تا به‌ڕۆحییه‌تێكی مام جه‌لالییه‌وه، یه‌كێتی به‌ره‌وپێش به‌رین و بۆ رۆحی شه‌هیده‌كانمان و میلله‌ته‌كه‌مان یه‌كێتی سه‌ربخه‌ین و حزبه‌كه‌مان یه‌كڕیز بكه‌ین و ده‌ستی برایه‌تی ئاشتی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان درێژ بكه‌ین”.
گوتیشی: “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێنده به‌هێزه كه ده‌توانێت له پێش ئه‌نجامدانی دوو هه‌ڵبژاردن و له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای دۆخی هه‌رێم و عیراق دا، كۆنگره ببه‌ستێت، له ئه‌مڕ‌ۆوه یه‌كێتی قۆناغێكی نوێی خزمه‌تكرد ده‌ستپێده‌كات و هه‌رگیز پشت ناكه‌ینه خوێنی شه‌هیده‌كانمان و كادر و میلله‌ته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها ده‌ستی برایه‌تی بۆ حزبه كوردستانییه‌كان درێژده‌كه‌ین و باوه‌شیش بۆ برا عه‌ره‌به‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “بۆ ئاینده‌مان به رۆحییه‌تی یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه‌وه، له‌پێناو خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بین و قۆناغێكی نوێی خزمه‌ت ده‌ستپێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به چاوی رێزه‌وه له شه‌هیدانمان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ڕ‌وانین”.
دواتر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە گوتارێکیدا لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند: “پێویستە هەمووان رێبازی مام جەلال درێژە پێبدەین و بە سیاسەتی حەکیمانەی مام کار بکەین و بەپەیڕەوکردنی سیاسەتەکەی لە کۆنگرەدا هەرێم بەرەو ئاڕاستەیەک ببەین کەلەپێناو کۆمەڵانی خەڵک بێت”.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “خۆشحاڵم بەشداری کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، یەکێتی یادگاری سەرۆک مام جەلال-ە و دەبێت بە هەمان ئاڕاستە بەردەوامبێت، هەروەها یەکێتی رۆڵی سەرەکی و گرنگی لە شۆڕشی گەلی کوردستان هەیە”.
وتیشی: “یەکێتی بەرپرسیارێتی گرنگی لەسەرشانە، دەبێت ماف و دەستکەوتەکان بپاریزێت، چونکە سەرکەوتن لە یەکڕیزیدایە”، “سەرکەوتنی راستەقینە هاوکاری و تەبایی و برایەتی بووە، ئێستاش تاکە رێگە بەردەوامیدانە بە یەکترقبوڵکردن لە هەرێم و عیراق”.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتێکی سیاسی کوردستانی باشووری کوردستانە و پیگەی سەرەکیی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە، ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 1ی حوزەیرانی 1975دا لە لایەن ‘جەلال حوسامەددین تاڵەبانی’ و چەند ئەندامێکی دیکەوە لە شام دامەزرێنراوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا ئێستا چوار کۆنگرەی بەستووە:
یەکەم: دوای 17 ساڵ لە دامەزراندنی یەکێتی لە 28-1-1992 بەسترا. ھەر دوو باڵی کۆمەڵە و یەکێتی شۆڕشگێڕان توانەوە و بڕیاری یەکخستنی ھەردوو باڵەکە درا و جەلال تاڵەبانی بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردرا.
دووهەم: لە 30-1-2001 لە سلێمانی بەسترا و مام جەلال بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردرایەوە.
سێهەم: لە 1-5-2010 بەسترا و مام جەلال بووەوە سکرتێری گشتی.
چوارەم: رۆژی 21-12-2019 دەستی بەکارەکانی کرد و تێیدا ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی زیادکران و گۆڕانکاری لە پەیکەری یەکێتی کرا و لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردران.