گۆڕی توت ئەنخ ئاموون؛ بەناوبانگترین فیرعەون | Tutankhamun

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 21 ส.ค. 2024
  • دۆڵی پادشاکان دەکەوێتە شاری ئەقسەر لە باشووری قاهیرەی پایتەختی میسر. 100 ساڵ لەمەوبەر گۆڕی توت ئەنخ ئاموون لەم شوێنە دۆزرایەوە کە سێ هەزار ساڵ بوو لەوێ شاردرابووەوە.
    توت ئەنخ ئاموون یەکێکە لە ئەندامانی بنەماڵەی فیرعەونەکانی میسر کە لەنێوان ساڵانی 1334پ.ز بۆ 1325 پ.ز فەرمانڕەوایەتیی کردووە.
    کوڕی ئەخناتوونە و بە بەناوبانگترین فیرعەون دادەنرێت. دوای مردنی لە دۆڵی پاشاکان بە خاکسپێردراوە.
    هاورد کارتەر، لێکۆڵەری بەریتانی، لە ساڵی 1922 گۆڕی توت ئەنخ ئاموونی دۆزییەوە. دواتر کارتەر و تیمەکەی گومانیان لە بوونی شوێنەوار لە دۆڵەکە کرد، بۆیە دەستیان بە هەڵکەندن کرد.
    لەنێو گردێکدا توونێلێکیان دۆزییەوە کە دەچێتە قووڵایی زەوی و بە دەیان تاشە بەرد داپۆشرابوو. ئەمەش ئەو هۆکارە بوو کە وایکردبوو بۆ ماوەی 3 هەزار ساڵ نەدۆزرێتەوە.
    لێکۆڵەرەکان بۆیان دەرکەوت، ساڵانە چەندین بومەلەرزە لەو شوێنە روویانداوە، تاشە بەرد لە بەرزاییەکانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و گۆڕەکەیان داپۆشیوە. لەنێو گۆڕەکەی گەنجینەیەک دۆزرایەوە کە هاوشێوەی نییە. پێنج هەزار کەرەستە و پەیکەرێکی ئاڵتوونی تێدابوو. لەنێو گۆڕەکەش تەرمی توت ئەنخ ئاموون لەنێو تابووتێکی 90 کیلۆ ئاڵتوونیدا بە مۆمیاکراوی دۆزرایەوە.

ความคิดเห็น • 8

  • @arkanaxa
    @arkanaxa ปีที่แล้ว +2

    ده ست خوش

  • @ren4s.0
    @ren4s.0 ปีที่แล้ว

    ڕۆحی شاد

    • @gullybahar162
      @gullybahar162 8 หลายเดือนก่อน +1

      😂😂😂

    • @user-nf5hj8he8o
      @user-nf5hj8he8o 5 หลายเดือนก่อน

      ڕوحی شادی چی هههههه

    • @pageevery
      @pageevery 5 หลายเดือนก่อน

      تەواوی هەتیو

    • @MARYAMmuslim1400
      @MARYAMmuslim1400 3 หลายเดือนก่อน

      😂😂😂 شادە شادە خەمت نەبێ

    • @ErbiliPirmam
      @ErbiliPirmam 2 หลายเดือนก่อน

      Awe tamashay filmi youzarsifi krdbi dazani ama chia