ئەو کچە کوردە کێیە کەلەسەر کوشتنی لەیەک کاتدا دەمیرتاش و ئەردۆغان پەیامیان بڵاوکرداوە
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 8 พ.ย. 2024
- لە ڕێی گەڕانەوە لە خولی قورئان خوێندن دیار نەما و دوواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە
نارين لوقمان، دانیشتووى ئامەدی باکوری کوردستان رۆژی 21ـی ئاب و دوای گەڕانەوەی لە خولێکی قورئان خوێندن بێسەروشوێن ببوو.
دواى 19 رۆژ لە دیارنەمانى، تەرمى نارین لە دووری کیلۆمەتر و نیوێک لە ماڵەکەیان و لەنێو تورەکەیەکدا لە رۆخى ئاوێکدا دۆزرایەوە، ئەوەش دواى ئەوەى کەسێکى نەناسراو پەیوەندى بە هێزەکانى جەندرمەى تورکیاوە کردووە و شوێنى تەرمەکەى بۆ ئاشکرا کردبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کێ بووە، بەڵام پێشتر لەلایەن تیمەکەوە ئەو شوێنە پشکێنرابوو هیچ تەرمێکی لێ بەدی نەکرابوو.
کوژرانی نارین تەواوی تورکیا و باکوری کوردستانی هێناوەتە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارانی دۆسیەکە بەردەوامە.
لەسەر دۆسیەکە برا گەورەکەی و دواتریش مامی پەیوەست بە دیارنەمانی دەستگیرکران و دواتر ئازادکران، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەشی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ۲٤ کەس دەرچووە، کە هەریەک لە دایکی، باوکی، برا گەورەکەی، دوو مامی لەنێو گومانلێکراوەکاندان.
لەلایەن خۆشیەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەداری بەندکراوی کورد لەبارەی رووداوەکەوە لە پەیامێکدا نووسیویەتی، "خراپەکاری و بێڕەوشتیی سنووری نییە، ناسنامە، باوەڕ و نیشتمانی نییە، ئەگەرچی رۆیشتن بەوشێوەیە جیهان تاریکتر بکات بەڵام خەباتمان لەپێناو رۆشناییدا بەردەوامدەبێت، هەموومان ببەخشە نارین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە رایگەیاند، "ئەوانەی نارینیان کوشت سزاکەی وەردەگرن، ئەوانەی نارینیان لە ئێمە کرد دەبێت قورسترین سزای شایستە بدرێن،
هەر لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا هەروەها مامی نارین کە هاوکات موختاری گوندەکەیە، سەلیم گوران دەستگیر کرا.
دواتر ئەو نمونانەی DNA کە لە ئۆتۆمبێلەکەی سەلیم گوراندا وەرگیران لەگەڵ نمونەکانی DNA سەر جلوبەرگی نارین وەک یەک بوون.
دوای ڕاییکردنی کارەکان لە بنکەی جەندرمە، سەلیم گوران بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ ڕەوانەی دادگا کرا و لەوێش بە تۆمەتی ئەنجامدانی "کوشتنی بە ئەنقەست" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية
www.skurd.net
تةف لة تؤرك
تڕحێو لەو سزایە زیندانی کرد ئاخ کێرم
استغفرالله
@@AscaAnhs چیبووە
@@Hevar122 هيچ بنو🎀