تەفسیری سورەتی فاتیحە مامۆستا ناسری سوبحانی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 11 ก.ย. 2024
  • تەفسیر کردنی سورەتی فاتیحە لەلایەن مامۆستا ناسری سوبحانییەوە
    دەبێت لە سەرەتاوە بڵێت: "بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ"
    بەناوی "اللَّه"، میهرەبانی بەڕەحم دەست پێ دەکەم بە خوێندنی ئەم سورەتە،
    وتمان کە "رحمان" یانی ئەوەی کە هەموو زاتی ڕەحمەتە و میهرەبانییە،
    "رحیم" یانی ئەوەی کە هەمیشە خەریکی ڕەحمەت کردنە و نەفع و سود گەیاندنە بە خەڵک،
    وە لابردنی زەرەر و زیانە لەسەر ڕێگایان،
    جا کە دەڵێت "بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ"
    یادی ئەو خوایە دەکاتەوە، کە هەموو ڕەحمەتێک لای ئەو هەیە،
    هەر ئەوە کە مەنفەعەت و سود دەگەیەنێت و، هەر ئەوە کە زەرەر و زیان دەفع دەکات،
    کە ئەوەی وت ئیتر ئومێد پەیا دەکات بەوەی کە لە خوێندنەوەی سورەتەکە وە لە دوعا کردنەکە
    نەفعی دەست بکەوێت، سودی دەست بکەوێت، وە لە زەرەر و زیان ڕزگاری بێت.
    کە مەنفەعەت و سوودیش ئەوەیە بگات بە خۆشبەختی،
    وە زەرەر و زیان ئەوەیە کە توشی غەزەبی خودا ببێت و بەرەو گومڕایی بڕوات.
    "بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ" بەناوی خودا و بە یادی خودا کە میهرەبانە و بەڕەحمە،
    "الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ"، ستاییش و قەدرزانی بۆ خودایەک کە خاوەنی خەڵکە،
    ستاییش و قەدرزانی بۆ ئەوە کە مانای ڕۆشن بێت،
    ئاوایە کە ئینسان هەر خوا بەوە بزانێت کە دەتوانێت نەفع بگەیەنێت،
    هەر ئەو بەوە بزانێت کە دەتوانێ زەرەر و زیان لاببات،
    هەر ئەو بەوە بزانێت کە دەسەڵاتی هەیە و سەرەنجامی ئینسان لە دەستی ئەودایە،
    هەر ئومێدی بە ئەو بێت، هەر ترسی لە ئەو بێت،
    هەر فەرمانبەرداری بۆ ئەو بکات، وە هەر داوای یارمەتی لە ئەو بکات،
    ئا ئەمانە هەمووی بەیەکەوە دەبنە ستاییش و قەدرزانی،
    کە بڕێکی بە دڵە، بڕێکیشی بە زمانە، وە بڕێکیشی بە لاشە و کردەوە و عەمەلە
    کە هەموو ژیانی ئینسان دەگرێتەوە،
    ستایش و قەدرزانی بۆ "الله" کە خاوەنی خەڵکە،
    لەبەرئەوەی کە خاوەنە، لەبەرئەوەی کە ئەو شتانەی لە دەستایە،
    دەبێت قەدرزانی لێ بکرێت و ئێمەیش ئاوا بیناسین وە ئاوا بکەین کە لێی داوا کردووین.
    جا دوایی خۆی ئا ئەمە ڕوونتر دەکاتەوە،
    دەفەرموێ: "الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ" میهرەبانی بەڕەحم،
    ئەوەی کە هەموو زاتی ڕەحمەتە،
    وە هەر نەفع و سودێک هەر بەدەستی ئەوە و ئەو دەیگەیەنێت،
    وە هەر زیان و زەرەرێک لە دەستی ئەودایە و ئەوە کە لەسەر ڕێ لای دەبات و دەفعی دەکات.
    "مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ"، دارا و ساحێی ڕۆژی جەزایە،
    دوای ئەوەی کە هەرچی نەفعە و هەرچی سوودە دەیگەیەنێ و هەرچی زەرەر و زیانە دەفعی دەکات، دیارە ڕۆژێکیشی داناوە بۆ ئەوەی کە ئینسان زیندوو بکاتەوە لەو ڕۆژەدا و
    لێی بپرسێ و موحاکەمە و موحاسەبەی بکات،
    وە چۆن بووە بەپێی ئەوە جەزای بداتەوە.
    ئەگەر ئیمان و عەمەلی ساڵحی بووە، جەزای خێر،
    و ئەگەر کوفر و کردەوەی زشت(ناشیرین) و ناپەسەندی بووە، جەزای شەڕی بداتەوە.
    "مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ" ساحێبی ڕۆژی جەزا،
    کاتێ کە گەیشتە ئێرە وە دڵی پڕبوو لە ئومێد و لە ترس، جا ڕوودەکاتە خودا،
    ئەوەم لەبیر نەبوو بڵێم کە دەبێت کاتێ کە ئینسان ئەم سورەتە دەخوێنێتەوە
    ئیحساسی ئەوە بکات کە بەندە موخلیسەکانی تریش لەگەڵیدان
    هەروا کە لە جەماعەتێکدا ئینسان نوێژ دەکات، لەگەڵ چەند نەفەرێکی ترا نوێژ دەکات،
    دەزانێت کە کۆمەڵێک وان لە دەوروبەری و بەیەکەوە خەریکی دوعا و سکاڵان،
    دەستەجەمعی خەریکن دوعا دەکەن،
    هەروا ئەگەر خۆیشی تەنیا بوو هەر لەبیری نەچێ کە بەندەی ساڵحی تریش هەن
    کە ئەوانیش هەر خەریکی دوعا و پاڕانەوەن،
    وە وا بزانێت کە لەگەڵ ئەودان،
    بۆیە لێرەیشدا بەم شێوەیە دوعاکە هاتووە کە ئێستا دەرەکەوێ بۆمان
    کە ئینسان خۆی تەنیا نییە، وە لەگەڵ جەماعەتی ئیماندارەکاندایە
    کە خەریکە سکاڵا دەکات و دەپاڕێتەوە.
    نووسینەوە: ئەحمەد بەهائەدین
    پێداچوونەوە: هیراد یاسین
    ژێرنووس: پێشەوا مەحموود

ความคิดเห็น • 12

  • @zh6582
    @zh6582 4 หลายเดือนก่อน

    ڕهحمەتی الله تعالی لێت بێ

  • @ahmadsubhani7426
    @ahmadsubhani7426 2 ปีที่แล้ว +1

    ڕەحمەتی خوا لەمامۆستاو خوا لە ئێوەش ڕازی بێت

  • @shazadqasmrahim8116
    @shazadqasmrahim8116 ปีที่แล้ว

    جزاکم الله خیرا

  • @peshawamohsin-le6ye
    @peshawamohsin-le6ye 3 หลายเดือนก่อน

    ✅✅

  • @osikurd
    @osikurd ปีที่แล้ว

    Jazakalla

  • @user-lh3nr2kn1s
    @user-lh3nr2kn1s ปีที่แล้ว

    رحمه الله و تقبله الله

  • @alifaraji7995
    @alifaraji7995 2 ปีที่แล้ว

    الله اکبر

  • @user-uw2lx4nz7o
    @user-uw2lx4nz7o ปีที่แล้ว

    جزاک اڵلە

  • @rebaz08
    @rebaz08 2 ปีที่แล้ว

    dastanxosh 😍

  • @katanabdula8113
    @katanabdula8113 2 ปีที่แล้ว

    Dastan xoshbet

  • @farhang3124
    @farhang3124 2 ปีที่แล้ว

    دەستان خۆشبێت

  • @halwest1610
    @halwest1610 2 ปีที่แล้ว

    😍😍😍