ئیبراھیم خەیات _ کچە کورد ~ ibrahim xayat _ kcha kurd
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 11 ก.ย. 2024
- گۆرانی ~ کچە کورد
وتنی ~ ئیبراھیم خەیات
شعری ~ گۆران
مۆنتاژ ~ محمد وەفایی
...
la zher asmani shina
...
لە ژێر ئاسمانی شینا
لە پاڵ لووتکەی بەفرینا
کوردستان گەڕام
دۆڵاو دۆڵ پێوام
نەلە شار و نە لادێ ، نەمدی کەس
وەک تۆ جوان بێ ! ، تۆیت و بەس
کچە کوردێ دڵ پێی شاد بێ
وەک فریشتە و پەریزاد بێ !
نە باریکی نە گۆشتن
نە کچۆڵەی نە شاژن
نە زۆر چاو ڕەش ، نە ئێجگار گەش
بەڵام نیگای شیرین نەمدی کەس
وەک تۆ بەتین ، تۆیت و بەس
لێت بێ بزە مانگە شەوی
بەژن ڕێک و ڕەوتی کەوی
لەو ڕۆژەوە تۆم دیوە
ئیشقێک لە دڵم چەسپیوە
ساتێ دوور بی لێم
گڕ بەر ئەبێ تێم
کە دەست لەیەخەت گیر نابێ
لە لای کەس ، دڵ ژیر نابێ
لە تۆیت و بەس
پەنای ھیوا و خەوبینینم
ئاواتی گیانی شیرینم
ئەوسا کەتۆم نەدیبوو
ژینم تاڵی و ترشی بوو
بێ شادی و ئارام
بێ ھیوا و ناکام
ئەژیام ژینی سەرسەری
نەمبوو کەس
تۆ ڕابەری ، تۆیت و بەس
( گۆران )
🥰👍❤️☀️💚ده س خوش