سوننەو شیعە.. لەناکۆکی خێڵەکیەوە بۆ ناکۆکی سیاسی.. بەشی دووەم

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 18 ก.ย. 2024
  • لەم قۆناغەدا دێنە سەر پەڕینەوەی ناکۆکی سوننەو شیعە لەڕیشەیەکی خێڵەکیەوە بۆ قۆناغی سیاسی و حوکمڕانی.
    گەشتەکەمان بەردەوام دەبێت.

ความคิดเห็น • 80

  • @Raw00
    @Raw00 4 วันที่ผ่านมา +1

    بەڕاستی بابەتەکەت زۆر جوان شیکردەوە زۆر قوڵە لە هەندێک شوێن دەبێت ڤیدیۆکە ڕاگری مێشکت قبوڵی ئەوڕوداوانە ناکات بەڕاستی مێژوێکی سەیرە یەکەم جارە بەم شێوازە گوێم لێبێت بەس ئەمە کێشەی عشایەریە بۆبۆتە کێشەی دینی و بۆ بونەتە دوو دینی جیا

  • @nzarfatah9880
    @nzarfatah9880 16 วันที่ผ่านมา +2

    ماندوو نەبی و دەست خۆش،موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان خوا لێی ڕازی بێت ئیمامی عومەر کردی بە والی شام وە ئیمامی عوسمان هێشتیەوە نەک داینابێت..وە مەدینە پێش شه هید کردنی ئیمامی عوسمان لە ژێر گەمارۆو قەدەغەی هاتووچۆدا بووە،مالیکی کوڕی ئەشتەر پیاوێکی خوێن ڕێژو ستەمکار بووە ڕاستە جەنگاوەرێکی ئازا بووە،بەڵام خەریک بووە ئەوخێزانەی پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت بخاتە خوارەوە لەسەر ووڵاخەکەی کە ویستوویەتی نان و ئاو بەرێت بۆ ئیمامی عوسمان..موحمەدی کوڕی ئەبو بەکر بە مزەمەم و فاسیق ناوی هەبووە..پاشان گەورەترین موئامەرەی سەر ئیمامی عوسمان عەبدوڵای کوڕی سەبەئی جوولەکە بووە کە ناوت نەبرد،ئەو تەنزیماتی لە ویلایەتەکانەوە دروست کردووە بۆ ڕەخنەگرتن لە والی یەکان و پاشان خەلیفەو تا ئەگات بە حەڵاڵ کردنی خوێنی ئیمامی عوسمان..هەدەفیان ئەوە بووە دەست بەسەر قورئانا بگرن و ئینحیرافی تیا بکەن،،ئینجا هەر شام نەبووە بەیعەتی بە عەلی نەیاوە خۆزگە باسی کوفەو بەسرەو میسریشت بکردایە سەرەڕای مەککەو یەمەن و خودی مەدینەش بە زۆری شمشێر بەیعەتیان یاوە بە عەلی،جگە لەو ناوانەی ووتت لە عەممارو ئەبوزەرو چەند کەسێکی کە هیچ کام لە هاوەڵان لە ڕیزی عەلی دا نەبوون جگە لە زۆرو بۆرەکەی دەستیان لە داگیر کردنی مەدینەو خوێنی ئیمامی عوسمانا هەبووە،واتە ئیجماعی هاوەڵان لەسەر خەلیفایەتی عەلی نەبووە هەرگیز،بەدەلیلی ئەوەشی کە شیعە تەکفیری هاوەڵان و دایکانی ئیمانداران ئەکەن کە نەبوون بە پشتیوانی عەلی لە خەلافەتەکەیا خۆ هەموو ئەمانە ئەمەوی نەبوون.باسی ئەوەت نەکرد کە کچی ئەبوسوفیان و خوشکی موعاویە خێزانی پێغەمبەر بووە درودی خوای لێبێت،ئوم حەبیبە ڕەملەی کچی ئەبو سوفیان،ئەگەر ناکۆکی هاشمی و ئەمەوی ئەوەندە قووڵ بێت ئەی بۆ زەواجیان لە نێواندا زۆر بووە ئەوەتا ئیمامی عوسمان دووجار زاوای پێغەمبەر بووە دروودی خوای لێبێت و خودی پێغەمبەر زاوای ئەبو سوفیان بووەو بە موعاویە ووتراوە خاڵی موسوڵمانان چونکە ژنبرای پێغەمبەر بووە دروودی خوای لێبێت،وەچەندین زەواجی تری نەوەکانیشیان..

  • @diyarkurdsh
    @diyarkurdsh 18 วันที่ผ่านมา +3

    لەناو قیتارم لە شاری نیوکاستل بۆ کالایل،خەڵکێکی زۆری تێدایە بەهۆی یادی لەدایک بونی هاوڕێکەیان ئاهەنگیان گێڕاوە ئێستاش بەسەرخۆشی گۆرانی دەڵێن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە،منیش گوێ لە ناکۆکی خەلافەتی عوسمان و علی دەگرم،دەست خۆش.

    • @twanaosman
      @twanaosman  18 วันที่ผ่านมา +2

      کۆمێنتێکی جوان بوو

    • @josef.wesman
      @josef.wesman 9 วันที่ผ่านมา +1

      سڵاو، دیارە تۆ کەسێکی هۆشیارو وورد بینی، چونکە بەشێکی ئەو مێژوەیە کە تۆی ئاوارە کردوە وە هۆکارەکەی دیکەش ئێمە لەهەر کوێیەک بین ناتاوانین خۆمان لە مێژووی خۆمان داببڕین. اکید ئەو زانیاریانەش بۆبتۆ گرنگتر بوە چونکە دەکرێت بە ڕوانگەیەکی دیکەی قوڵتر سەیری دینو ژیان بکەی. دەست خۆشیش بۆ کاک توانا عوسمان

  • @chenar82
    @chenar82 16 วันที่ผ่านมา +1

    دەستخۆش کاک توانا 🙏🙏🙏 زۆر ورد باسی دەکەی

  • @RobitanSirwan
    @RobitanSirwan วันที่ผ่านมา

    هەرهەبیت

  • @mahamadshakely684
    @mahamadshakely684 18 วันที่ผ่านมา +1

    زۆر دڵخۆشم بەم بابەتانەی باسیان دەکەی، زۆر پێویستن ئەم جۆرە شیاکارییانە ببیسترێن، دەبێ بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە کە زۆربەی ناکۆکییەکان لە مێژوو بەگشتی و ئیسلام بەتایبەتی، بابەتەکان حەق و ناحەق نەبوون بەڵکو سیاسیی بوون، هەر بمێنی بەخێر

  • @haloiazadi6702
    @haloiazadi6702 17 วันที่ผ่านมา +2

    بەردەوام بە زۆر گرنگە لەلایەن کەسێکی بێلایەن یان کەسی سێهەم شیکردنەوە بۆ ئەم بابەتە مێژوویە بکرێت .چونکە بەگشتی ئێمەی کورد بەس کوردی ئەزانین وە هیچ سەرچاوەیەکی کوردی نەیتوانیوە بێلایەن بێت لەباسکردنی مێژوو .دەست خۆش

    • @RawazRanya701
      @RawazRanya701 16 วันที่ผ่านมา

      جۆری پێم نییە بە ئینسافی شەرتە

  • @HershKakabra-g5p
    @HershKakabra-g5p 4 วันที่ผ่านมา

    Dast xosh

  • @bahmanhama4169
    @bahmanhama4169 18 วันที่ผ่านมา +2

    Dasakan xoshbe bas yak tebiny afak nia ifka.

  • @Amanj-Jalil
    @Amanj-Jalil 8 วันที่ผ่านมา

    لەشتان ساغبێت بەردەوام بن

  • @sk29
    @sk29 10 วันที่ผ่านมา

    great job kak twana please continue doing these great video

  • @mirantariq8647
    @mirantariq8647 10 วันที่ผ่านมา

    Das xosh zor bash bwe rwshti bas kamek wrdakari tri pewest bo balam jegay dast xoshia

  • @Erbilforever
    @Erbilforever 9 วันที่ผ่านมา

    کاک توانا لە ئۆفیسەکە دانیشیت جوانترە وەک ڤیدیۆکانی پێشتر بەس لایەکی ڤیدیۆکە بگریت جوانتریشە، دەستت خۆش بێ و بە هیوای بەردەوامیت بابەتەکانت و گێڕانەوەکانت سەرنج راکێشن. 👏🏻

  • @arsalanmustafa4884
    @arsalanmustafa4884 11 วันที่ผ่านมา

    دەستخۆش کاک توانا هیوادارم ئاماژەبەسەرچاوەکانیش بدەیت..

  • @RawazRanya701
    @RawazRanya701 16 วันที่ผ่านมา

    زۆر جوان دەستی لەسەر خەلەکانی دایکیان عایشە کرد زۆر جوان بە ئینسافی قسەت کرد

  • @sherwanfatah
    @sherwanfatah 6 วันที่ผ่านมา

    ده ست خوش كاك توانا، به لام گه ر بێلایەنانه خوێندنه وە بۆ بابە تە که بکه ی، امام على مشتومڕ ی زۆری له سەر رە.
    1-بۆ چی محمدي كور ى ابوبكري كرده والي مصر له كاتيك به شدار بوو له كوشتني عثمان؟
    2-مالكي ابن اشتر ئه ويش به شدار بوو له كوشتني عثمان به لام له جياتى سزايان بدا كرديه سه ركرده له سوپای خۆی.
    3-ئایە بە یعه ت دان ئه وه نده ى ده هينا نزيكه ى ١٠٠ هه زار موسولمان بكو ژرێ لە جه نگی (سفين، نهروان، جمل)
    4-امام على زۆربەی والیه کانی کردە ئامۆزای خۆی، جوار ئامۆزا و محمدي كورى ابو بكر كه داكي محمد ى دواى مردنى أبوبكر ماره ى كرديته وه (به صرا، بحرين، مصر، حجاز..)

  • @Dlashet95
    @Dlashet95 18 วันที่ผ่านมา +1

    Dast xosh❤❤

  • @nzjamal14Nov
    @nzjamal14Nov 16 วันที่ผ่านมา

    گەلێک سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبوونت. هیوام بەردەوامیتە. بەسوو د چێژ بەخشە بۆ من وەک مێژوو نەک وەک ناوەڕۆکی ئاینی یان شیعەو سوننە. دووبارە دەست خۆش

  • @سەرخێڵباوەنوری
    @سەرخێڵباوەنوری 15 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش کاک توانای ئەزیز ❤

  • @krekarqader686
    @krekarqader686 18 วันที่ผ่านมา +1

    Dast xosh kak twana

  • @CooperWinfred-k9p
    @CooperWinfred-k9p 15 วันที่ผ่านมา +1

    Allen Sandra Garcia Jessica Thompson Mark

  • @samankorschid6886
    @samankorschid6886 11 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش بەڕێز

  • @ranjshukri5135
    @ranjshukri5135 14 วันที่ผ่านมา

    دەستخۆش زۆر باش ڕوونت کردووەتەوە

  • @bapirdyako8054
    @bapirdyako8054 14 วันที่ผ่านมา

    دەس خۆش کاک توانا ماندو نەبی❤

  • @RawaSaed
    @RawaSaed 18 วันที่ผ่านมา

    Dast xosh bet zor taebata

  • @bestoonfarhad9373
    @bestoonfarhad9373 16 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش کاک توانا ، کاک توانا ئەگەر بکرێت بە وردەکاری زیاتر بابەتەکە ڕوون بکەیتەوە چونکە وا هەست دەکەم خێرا بە سەر هەندێک کەسی کاریگەر و خالی گرینگ دادەڕۆیت، هیوادارم هۆکارەکە هۆکاری هەڵەی ئامادەکاری بێت، چونکە من پێموایە وەز و توانا و زانیاری جنابتان زۆر زیاترە لە سەر ئەو بابەتەی کە دەست نیشانی دەکەیت بۆ پیشکەش کردن.....
    دەست و دەمت خۆش
    سەرکەوتوو و سەرفەراز بن.

  • @DaryaDarya-x4k
    @DaryaDarya-x4k 16 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش سەرکەوتوبیت

  • @akam3752
    @akam3752 18 วันที่ผ่านมา

    دەستخۆش ، بەڕاستی زۆر بە وردی باسی دەکەیت 👏👏

  • @kazhalali5440
    @kazhalali5440 17 วันที่ผ่านมา

    دەستەکانت خۆشبن🙏🏻

  • @hemnhaji1251
    @hemnhaji1251 15 วันที่ผ่านมา

    سوپاس

  • @nem0260
    @nem0260 16 วันที่ผ่านมา

    دەستخۆش حەوبرا.

  • @danyarridha5725
    @danyarridha5725 18 วันที่ผ่านมา

    دەستت خۆش ئوستاز، ماندوو نەبیت.

  • @aryarashad4987
    @aryarashad4987 18 วันที่ผ่านมา

    بەردەوامبە ❤

  • @halkawtkarim4790
    @halkawtkarim4790 14 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش ❤

  • @pashewbrusk
    @pashewbrusk 18 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش
    چاوەڕێی بەشی سێیەمین.

  • @shikarhama2577
    @shikarhama2577 9 วันที่ผ่านมา

    بژی سەفوان 😅😅😅😅😅
    دایکی هەموو موسڵمانانی توتکردوە ، پێغەمبەر بۆیە ناردویەتیە ماڵی باوکی بۆئەوەی مەجالی هەبێ سەفوان ببینێ و چارەسەرێکی بۆ دابنێین ، پێغەمبەر ئەمەندە عەشقی عائیشە بووە گەوادیشی قبوڵ کردووە

  • @rawandabdullah8762
    @rawandabdullah8762 17 วันที่ผ่านมา

    Dasxosh, mandwnabi, bardawamba

  • @danyarridha5725
    @danyarridha5725 18 วันที่ผ่านมา +7

    سەرەڕای دەستخۆشی زۆرم بۆت کاك توانا بەڵام پرسیارێك هەموو کات بە مێشکمدا دێت ئەویش ئەوەیە بۆ سوننە کەمتر لە شیعە محارەبەی بەرامبەرەکەی دەکا کە شیعەیە، وە کەمتر کەسایەتیەکانی شیعە بە خودی ئیمام عەلیش دەکاتە ئامانج وەك ئەوەی سوننە برا گەورەیەك بێت و سینگی فراوانتر بێت. دەمەوێت سەرەنجی جەنابتان بزانم لە بارەیەوە!

  • @dashtyjahfar9813
    @dashtyjahfar9813 15 วันที่ผ่านมา

    dast xosh

  • @razakhwarahem4656
    @razakhwarahem4656 3 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش بەڵڵام نازانم بۆکێ باس ئەکەیت شتێکی تازەت نەگوت بۆیە هەر ئەچینە دواوە

  • @Sirwan5893
    @Sirwan5893 17 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش ماندو نەبی...

  • @diyarhassan7282
    @diyarhassan7282 16 วันที่ผ่านมา

    ماندوو نەبیت و دەستخۆش
    دیارە کە ئەنجامی ماندوبون و لێکۆڵینەوەیەکی دورو درێژە ،بە چێژ و جوان ئەیگێڕیتەوەو زۆر سودبەخشە بۆ ئەهلی ئەقڵ
    هەرچەنە دیارە وردەکاری زۆرترت پێیەو نایڵێی ، ئیتر لەبەر کاتە یان مەلاعەزەکردنی بارودۆخەکە نازانم

  • @mohammedismael6933
    @mohammedismael6933 13 วันที่ผ่านมา

    دەستخۆش

  • @aramzangana2913
    @aramzangana2913 15 วันที่ผ่านมา

    هەربژیت

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 18 วันที่ผ่านมา

    دسخۆش❤احمدحسن❤

  • @abdurrahmanabubakr6911
    @abdurrahmanabubakr6911 17 วันที่ผ่านมา +1

    بەشی سێیەم کاک توانا؟

  • @RawazRanya701
    @RawazRanya701 16 วันที่ผ่านมา

    جیاوازی گێڕانەوەکان و ناکۆکەکان خوای گەورە کۆمەڵێکی یانولەسەر زاری وەن وای کردوە بە ئینسافی قسە لەسەر باسەکە بکەن و ئامانجی خۆی ببێکێت لە گێڕانەوەکان دواجار ئامانجی روودانی رووداوەکەی بۆ هێشتوینەوە بۆ ئەوەی تێبگەین 😊

  • @InspirationalRainforestJ-sh8sv
    @InspirationalRainforestJ-sh8sv 15 วันที่ผ่านมา

    سەبارەت بە شەری جەمەل دایکی ئیمانداران خاتوو عائشە سەلامی خودای لەسەر بێ لە مەدینەوە کۆمەڵێك کەس دەبا بۆ بەسرە بەشێك لەوانە تەمبێ دەکا کە دەستیان لە شەهیدکردنی سەیدنا عثمان هەبوە سەیدنا عەلی کە ئەمیری ئیمانداران بوە و لە کوفە بوە پێی باشبوە تەمبێ کردنە دوا بخەن تا کاروباری دەولەت رێکدەخاتەوە دەیەوێ ڕێ لەو کارە بگرێ بەلام خاتوو عائشە ئەو کارە دەکا لە کاتی گەرانەوەی بۆ مەدینە و وە چونی سەیدنا عەلی بۆ بەسرە لە نیوەی ڕێگا لەیەك نزیک دەبنەوە لە کاتی پشودانی هەردوولا فتنەچیەکان بە دوو بەش هێرش دەکەنە سەر هەردوولا شەر دروست دەبێ و چەند کەسێکیش لە هەردولا دەکوژرێن پاشان سەیدنا عەلی دۆخەکە کۆنترۆل دەکا خاتو عائشە لە گەڵ سەیدنا حسن و حسین و محمدی برای خاتوو عائشە کە لەلای سەیدنا عەلی بوە بە ڕێزەوە دەنێرێتەوە بۆ مەدینە تەبعا سەیدنا عەلی دوای مردنی سەیدنا ئەبوبەکر هاوسەرگیری لەگەل خێزانی ئەبوبەکر کردیە

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 18 วันที่ผ่านมา

    بەڵی لەمحازەرەی مامۆستافەرەیدون هیرانی گویم بۆگرتوەئەوش بەبەڵگەوەباسی دەکات کەئیمامی علی نیگەرانبووە❤احمدحسن❤❤

  • @OmarNadir-k6e
    @OmarNadir-k6e 11 วันที่ผ่านมา

    سڵاو بەڕێزم هیوای لەش ساخبیت بۆ ئەو بابەتان کە ئێمەی کوردی داخراوی لێ تێئەگەێنن. بەڵام زۆر شتت لەبیرجووە یان بە مەبەست باست نەکردوە ، بەڕێزت باسی مێژوو دەکەیت ئەوەشی پەیوەندی بەو شتەوە هەیە ئەبێت باس بکرێت ، باای ئەیوب یەکانت نکرد بە هیچ شێوەیەک ؟

  • @karmandaziz6822
    @karmandaziz6822 17 วันที่ผ่านมา

    چەند ساڵێک لەمەوبەر کاتێک خوێندکار بووم کتێبێکم خوێندەوە بە ناوی فیتنە کە زۆر بە وردی و تێروتەسەلی باسی هەموو ئەو شەڕ و کوشتارانەی دەکرد کە لەسەردەمی ئەبوبەکرەوە دەستی پێکردووە تا کوژرانی علی ئێستا کە گوێ لەتۆ دەگرم هەست دەکەم دووبارە ئەو کتێبە دەخوێنمەوە هەر لەو کتێبەوە بۆم دەرکەوت کە خەواریجی چین کە دڵنیام تۆش باسیان دەکەی لە ئەڵقەکانی داهاتوو بەس هیوادارم ڕووداوەکان زیاتر ورد بکەیتەوە لە کۆتای دەستت خۆش

  • @InspirationalRainforestJ-sh8sv
    @InspirationalRainforestJ-sh8sv 15 วันที่ผ่านมา

    یەکەم جیاوازی سونە و شیعە لە ئوسولی دینە شیعە لەبەر ئەوەی لە ئوسول دۆراون پەنا لەبۆ ئەو روداوانە دەبەن دەنا سونە و شیعە و ئەو روداوانە پەیوەندیان بە کتر نیە
    دووەم شەهدکردنی سەیدنا عثمان سەلامی خودای لەسەربێ چەند هۆکارێکی هەیە لە هەمووی گرنگتر دروستکردنی فتنە و پروپاگەندە هاندانی خەلکی عراق و مەسر بە تایبەت لەلایەن ئبن سەبەئی یەهودی
    سێ روداوەکە لە کاتی حەج بو وە سەیدنا عەلی سەلامی خودای لەسەربێ و خەلکی مەدینە داوایان لە سەیدنا عثمان کرد ڕێیان پێبدا ڕوبەڕویان ببنەوە بەڵام ئەو داوای لێکردن بچنەوە ماڵی خۆیان وە هەردوو کوڕەکەی سەیدنا حسین و سەیدنا حسن سەلامی خودایان لەسەربێ پاسەوانی ماڵەکەیان دەکرد وە سەیدنا حسن لەوێ بریندار دەبێ

  • @komar2001
    @komar2001 18 วันที่ผ่านมา

    damxosh .

  • @bawarhameed8617
    @bawarhameed8617 13 วันที่ผ่านมา

    تەبعەن توانا ئیسغلالی نە خیندەواری خەڵکی کردیە وە لە ناو باسەکەش ئەگەر تەرکیز بکەن
    زۆر تەئکید لە شوبهەکان دەکاتەوە بەوەش ئەوەی
    عیلمی نەبی تێدەکەوی
    موسڵمانان ئەگاداری اعتقادتان بن
    خوای گەورە باسی ئەو نەوعە کەسانە دەکات
    کە شوبهە دروست دەکەن ناویان دەینی بە دڵ نەخۆش
    قال الله تعالى
    فأم الذين في قلوبهم زيغ فيتبعون ما تشابه منه ابتغاء الفتنة وابتغاء تأويله وما يعلم تأويله إلا الله

  • @arazmuhamad32
    @arazmuhamad32 15 วันที่ผ่านมา

    Swpas bo bwntt🎉🎉🎉🎉

  • @safinsalih-o6o
    @safinsalih-o6o 17 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش کاک توانا بەس ئەگەربتوانیت ناوی سەرچاوەکان بنوسیت باشترە

  • @alanbakr
    @alanbakr 17 วันที่ผ่านมา

    👏👏👏👏👏👏👏👏

  • @DENOAKAM
    @DENOAKAM วันที่ผ่านมา

    دانیشە شتێ ئەشکێنی؟ئەوە ئیشی تۆ نیە

  • @farhany.darbas1641
    @farhany.darbas1641 16 วันที่ผ่านมา

    روداوی ئیفکە نەك ئەفەک
    هەروەها دەولەتی بوهی نەبوە دەولەتی بوەیهی بوە
    لبەر ئەم هەلانەی زمانی عەرەبی وامزانی عەرەبی ناوانی و بەبێ زانیمی زمانی عەرەبی ناتونی مێژوو باش بیخوێنی و لێ تێبگەی

  • @nawrasimali5707
    @nawrasimali5707 18 วันที่ผ่านมา +1

    داواکارم لە خوای باڵادەست ڕاستی تۆمان بۆ دەربکەوێ هەر وەکو ئەوانەی تر چونکە قسەکان زۆر هەڵ دەگرێت بەڵام بێ گومان بە خوای گەورە ڕووی ڕاستەقینەت دەردەخات .... والله مستعان لەسەر ئەوەی تۆ باسی دەکەی ...

    • @Dlashet95
      @Dlashet95 18 วันที่ผ่านมา

      ئێ ئەوە مێژوو و حەقیقەتی ئیسلامە
      خۆ ئەمەش جولەکە و غەرب دروستیان نەکردووە بیخەنە پاڵ ئەوان
      مێژووەکە خودی مسوڵمنان خۆیان گێراویانەتەوە

    • @akoeng1979
      @akoeng1979 18 วันที่ผ่านมา +2

      موسوڵمان پێی ناخۆشە ئاگاداری مێژووی خۆی بێ!

    • @nawrasimali5707
      @nawrasimali5707 18 วันที่ผ่านมา

      @@akoeng1979 موسوڵمان هەرگیز پێی ناخۆش نەبوو وە پێشی ناخۆش نیە کە باسی مێزووی بکرێت بەڵکو ئەوەی پێ ناخۆش کە چەواشە لە ڕاستیەکان بکرێت بیانەوێت یاری بە مێژووکەی بکەن بە ئارەزووی خۆیان ... پاشان بەسە مێژووی ئیسلام ڕووی ڕاستەقینەی دووڕوانی ئاشکرا کردووە لەسەردەمی خۆی و پاش سەردەمی خۆی .. شوکور بۆ خوا ئەوەندە خوێنەوەمان هەیە لەسەر مێژووی ئیسلام کە بە دەم هەڵهێنانەوەی ناحەزان و دووڕووەکان نیەتی و ویستەکانیان بۆ چەواشەکاری و تەلاعوبە بە قسەکان وە کەسانی ئەکادمی لەو بوارە ئاماژە بەسەرچاوەکان دەکات نەوەکو باسێکی بن گوێ ئاگردانمان بۆ بکەن ...

    • @nawrasimali5707
      @nawrasimali5707 18 วันที่ผ่านมา

      @@Dlashet95 پێم خۆشە من بزانم وەکو موسوڵمانێ لەگەڵ بەڕێزت تاوتۆی قسەکانم بکەم یان وەکو کەسێکی ناموسڵمان کە تێڕوانینی تایبەتی خۆتت هەیە بۆ مێژوو؟ ئەو کاتە ئەتوانم بزانم سەرچاوەی گرنگی تۆ بۆ خوێنەوەی ئەم مێژوویە چیە بە تایبەتی کە باس لە ناکۆکیان (سوننە و شیعە) دەکەی ... وە ئەتانەوێ کە ڕووداوەکان بگێڕیتەوە بۆ خێڵەکی و بنەماڵەی پاشان بیبەستیتەوە بە ڕووداوە سیاسی و ئاینەیەکان ... وە ئەوەی بۆ ئاشکرا بووە لە قسەکان بە زۆر گرنگیت داوە بەوەی لە (رافضیە مەجوسیەکان) دانیان تیژکردوەتەوە لەسەر وە بەڵام لەقسەکانت وا خۆی دەردەخات کە لەهەر دوو ڕووەکەوە خوێنەوەی بۆ دەکەی بەڵام لە ڕاستی دا ئەم باسە بەو ئاقرە نەڕؤیشتەوە .. کە تۆ ئاماژەی پێوە دەکەی دیارە سەرچاوەکان ئەبێت دیار بێت لە باسێکی مێژووی ئاوادا ... بەتایبەتی کە تۆ لە باسی دووەم دا ئاماژە بە شتێ دەکەی وە ی کە ئەنما (دایکی ئیمانداران قیادەی شەرێ جمل کردووە یان ئەگەر ئەو زمامی جڵەوەکەی بگرتایە ئەوا دەبوو بە خەلیفە ئەمە بۆ خۆی چەواشەکاریە... کە لە هەموو مێژووی ئیسلام دا هیچ کاتێ ئەو تێڕوانینە بۆ هیچ کەسێ لە موسڵمامان دروست نەبووە. وە پێم خۆش تۆ بەو ڕوو قسە بکەی کە ڕووی ڕاستەقینەی خۆتە هەتاکو خەڵکی تێبگات لە مەبەستان

    • @nawrasimali5707
      @nawrasimali5707 18 วันที่ผ่านมา

      @@Dlashet95 نازانم کێ بەڵام ئەوەندە دەزانم کە بە ئەندازەی نامیلکەیك مێژووت نەخوێندوەتەو چونکە (ئاماژە بە ) جولەکە دەکەی دیارە مێژووی جولەکە نازانی چییە وجۆنە پاشان دەڵێت (غەرب) وابزانم ئەگەر پاشکۆی مێژووی غەرب بخوینیەوە شەرمەزار دەبی لە باسکردنی لەوە کە لە مێژووکەیان هەیە کاتێ دەلێی خودی موسڵمانان ئەمەیان گێڕاوەتەوە ئاماژە بە سەرچاوەکان بکە هەتاکو ئێمەش فێرببن بزانین ئەو مێژووی کە ئێمە پێی نەگەیشت بەڕێزتان پێی گەیشتوون ...

  • @RawazRanya701
    @RawazRanya701 16 วันที่ผ่านมา

    وەلاهی بەجوانی ناوی کارەکتەرەکان نابیت منیش لە ئاستی ئەم ناوانە شەرم دەکەم ناتوانم تەماشای بکەم وە نازانم بێ ئینساف بیت یان بە ئینساف وە ئەوەی سونە باسی دەکە ناتوانین بڵێین هەمووی تونند بووینە لەسەر شیعە مامۆستای بەڕێز هەیە بە ئینسافەوە بریار دەدات

  • @ronyazhama3758
    @ronyazhama3758 17 วันที่ผ่านมา

    تێبینی حادثة الإفك روداوی ئیفک نەک ئەفەک ھەڵەیە خوێندنەوەکەت

  • @TawarShexosman
    @TawarShexosman 14 วันที่ผ่านมา

    دەست خۆش بەڕاستی زۆر وردوو بەچێژە

  • @asirmahwy
    @asirmahwy 17 วันที่ผ่านมา

    دەستان خۆشبێ بەڵام بەوردی باسی ناکەی بەتایبەت وەفاتی پێغەمبەر زۆر سەریع بەسەریدا دەڕۆی و تەرکیزت زۆر لەسەر ئیمام عەلی نیە و کەی بەیعەتی دا بە ئیمامی ئەبوبەکر و هتد

  • @hiwarashid4885
    @hiwarashid4885 18 วันที่ผ่านมา +1

    تۆ پیاوێکی درۆ زانی.

  • @user-du3tr7ng3i
    @user-du3tr7ng3i 13 วันที่ผ่านมา

    تتكلم من مصالح الشيعة الروافض

  • @rebwaraziz5993
    @rebwaraziz5993 18 วันที่ผ่านมา +1

    Dast xosh kak twana

  • @DabashaN
    @DabashaN 13 วันที่ผ่านมา

    Dast xosh

  • @kosrattalat5389
    @kosrattalat5389 17 วันที่ผ่านมา

    dast xosh kak twana