Electrical Circuit 2: Impedance and Complex Numbers ( Kurdish ) | Using calculator for Complex N |

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 16 พ.ย. 2024

ความคิดเห็น • 11

  • @mma_k1_SD
    @mma_k1_SD 12 วันที่ผ่านมา +1

    برام چەند پرسیارێکم لێت هەیە لەسەر ئەندازیاری کارەبا بێزەحمەت؟

    • @RaviarMhamad
      @RaviarMhamad  11 วันที่ผ่านมา

      فەرموو برای ئەزیزم

    • @mma_k1_SD
      @mma_k1_SD 10 วันที่ผ่านมา +1

      @RaviarMhamad براکەم کاتێ کەسێک ئەندازیاری کارەبا ئەخوێنێ فێر چاک کردنەوەی هەموو جۆرە کارەباییەک ئەبیت وەکو کارەبا سەیارە و ئەو شتانە وتاچەن شارەزای پەیدا ئەکەی لە کۆمپیوتەر چونکە ئەوەنەی من بزانم کۆمپیوتەر لقێکی کارەبایە ئایا ئەو کۆمپیوتەرەی ئەی خوێنن هارد وێرە یان سۆفت وێر و پڕۆگرام کردن؟

    • @RaviarMhamad
      @RaviarMhamad  10 วันที่ผ่านมา

      ​@mma_k1_SD
      بەنسبەت پرسیاری یەکەمتەوە ناتوانم بڵێم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ فێری ئەوەت ئەکەن بەڵکوو بناخەیەکت دەدنێ چوونکە ئەو ئیشە چاکردنەوەیە خیبرەیە بەڵام تۆ یان هەچ کەسێکی کارەبا بێت فێربوونی ئەو خیبرەیە کاتێکی زۆر کەمی پێ ئەچێت لەچاو هەنێکی کە بۆچی؟ چوونکە لەبەرئەوەی تۆ بەشێوەی نەزەری بابەتەکەو بینیوەو بۆو باس کراوە کەواتە فێربوونی ئەو جۆرە شتانە ئاسانترە بۆتۆ ، چونکە بەڕاستی گەر بەتەمای ئەوەی کە بتەوێت لە زانکۆ فێری هەموو شتێکت بکەن فێر نابیت بەڵکو ئەوان دێن دەستت دەگرنو دەتخەنە ناو زەریایەکەوە لە سەرەنجاما ئەوە تۆیت کە خۆت فێر دەکەیت واتە هەوڵدانی تۆ ئەنجامی فێربوونتە یەعنی حەتا تەلەبە هەیە یەک زەڕە هەوڵ نادات بەس لەکاتی ئیمتیحانا سەعی دەکات هێشتاش گلەیی هەیە ئەڵێ فێری هیچ نابین ، ئێ بابە تۆ هەوڵی بۆ نادەی بەتەمای فێری چیبی؟ بەس فێری ئەوە دەبی لە ماڵەوە چۆن بخەوی
      بەنسبەت پرسیاری دووەمتەوە، کاتێک ئەڕوانینە خودی کۆمپیوتەرەوە سێر ئەکەی تێکەڵەیەکە لە کارەبا، پڕۆگرامو میکانیک کەواتە هەر ئەو عیلمەیە کە خوێندووتە بەڵام لەشوێنی درووستا بەکار هاتووە ، گەر دیقەت بدەین لەناو کۆمپیوتەردا بە هەزارانو ملیۆنان تڕانزستەر هەن کە ئیشی ئەوەیە یا 0 بنێرێت یاخود 1 ، کە تڕانزستەر زۆر بەوردی دەخوێنرێت لە کارەبادا ، هەر وەک وتم ئەو بابەتانەیە کە فێریبوویت بەڵام لەشوێنیکی دیاریکراودا بەکار هاتووە، وەلایەنی پڕۆگرامەکەی تۆ فێری یەکێک لە زمانە پڕۆگرامینگەکان دەبیت ئەویش ++C بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بەس دانیشیتو بڵێی تەواو هەر ئەوەیەو ئەو زمانە ئەزانم بەڵکو لەڕێگەی ئەوەوە دەتوانیت خۆت فێری زمانەکانی کە بکەیت وەک Java، Python بەس ئەوکات ئاسانترە بۆت چوونکە تۆ پێشتر زمانێکی پڕۆگرام فێربوویت
      لە سەرەنجامدا قورساییەکی زۆرت لەسەرە بەڵام لە کۆتایدا انشاللە ئەوەی کە هەوڵت بۆیداوە ئەنجامەکەشی دەبینیت 🤍🤍

    • @mma_k1_SD
      @mma_k1_SD 10 วันที่ผ่านมา +1

      @@RaviarMhamad وەڵا وایە برام قسەت تەواوە
      باشە برا یەعنی ئەگەر ئەم کارەبایە بخوێنی کارەبای سەیارەت بۆ ئاسان ئەبێتۆ بۆ فێربونی حەتمەن خۆمیش هەوڵی لەگەڵا بدەم و باشە برا زمانەکان پڕۆگرامینگ بۆچی شتێکی بەکاردێت عەزێت نەبێ؟و هارد وێریش ئەخوێنین جگە لە سۆفت؟

    • @RaviarMhamad
      @RaviarMhamad  10 วันที่ผ่านมา

      ​@@mma_k1_SD
      هاردوێرو سۆفت وێر لە دەرزێکی مەرحەلە یەکدا شتێکی کەم باس کراوە ئەویش Information Technology ، ئەو بابەتە لە کۆلێژەکانی کۆمپیوتەرو سۆفتوێردا زیاتر دەچنە ناو تەفاسیلی بابەتەکەوە بۆیە گەر حەزت لەو دوانەیە لەوێ زۆر بابەت لەخۆ دەگرێت هەردوێرو سۆفتوێر ،
      گەر مەبەستت لە سەیارەبێت پارچەکانی زۆرێک دەچنە بابەتی میکانیکەوە لەوێ دیزانی بۆ دەکرێت، هەرچەنە لە کارەباش لە دەرزێکی عەمەلیدا لەژێر ناونیشانی Basics of Mechanics LAB کۆمەڵێ شت باسدەکرێ لەوانە double acting cylinder ، وە ئەگەر باس لە مۆتۆرەکەی بکەی بەڵێ باس دەکرێت زۆر بەوردی بەڵام لە لایەنی کارەبادا واتە مۆتۆرەکە بە سەرچاوەیەکی ڤۆڵتیە ئیش بکات ، بەڵام گەر زۆر هەزت لە سەیارەو کۆمەڵێک شتیکە بێت لە کۆلێژەکانی ماکانیکدا بە وردی دەچیتە تەفاسیلەوە
      بە‌نسبەت زمانی پڕۆگرامینگ دەتوانم بڵێم بە شێوەیەکی گشتی تۆ عەقلێک بۆ ئەوشتە دادەنێی لە بەسیت ترین شتەوە کە حاسیبەکەی بەکاری دەهێنیت دەبێت پڕگرامێکی بۆ دابنێی کە بتوانێت ژمارەکان کۆکردنەوەو کۆمەڵێک شت بکات وە بە هەمان شێوە بۆ کۆمپیوتەریش دەبێت پڕۆگرام بکرێت چوونکە کۆمپیوتەر لە زمانی ئێمە تێناگات ئەو تەنها لە 0 و 1 تێدەگات