(دووەم کرۆنسۆس٣) خودای باوک ئەوەی میراتەکەی خۆی بە نۆبەرەکەی داوە کەناوی مەسیحە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 10 ก.พ. 2025
  • بەلێ …
    ئەو میراتەی کە کاڵ نابێتەوە وە نافەوتێ هێزە خودایەتیەکەی مەسیح پێمان دەبەخشێ چونکە ئەو میراتە بۆ بە دۆراوەکان یان خراپەکاران یان بکوژان و فەلسفەلاهوتی پووچگەرایەکان بوونی نیە ناتوانن وەری بگرن هەروەکو چۆن جیهان ناتوانێ روحی پیرۆز وەرگرێ، میراتە لەناو مەسیحدایە
    باوکی میراتەکەی پێداوە، چونکە هیچ پاشایەک پاشایەتی خۆی نابەخشێ بە نەوەیەک کە نەوەی راستەقینە نەبێت هەرچەندە پاشا باوکی هەموو گەلە بەڵام میراتە بۆ نەوەی راستەقینەکەی، خۆشەویستان ئیسحاق میراتی ئیبراهیم باوکمانی وەرگرت چونکە لە سارای هاوسەری راستەقینەکەی بوو نەک لە کەنیزەک بەڵام ئسماعیل لە هاجەری کەنیزەک بوو بێبەش بوو لە میراتەکە کەچی یەزدان ئەویش نەوەی بە هاجەر بەخشی هەروەکو نووسراوە بێ ئەندازە نەوەت زۆر دەکەم، “بۆ ئیسماعیلیش، گوێم لێت بوو، بێگومان بەرەکەتداری دەکەم، بەرداری دەکەم و زۆر زۆری دەکەم. دەبێتە باوکی دوازدە سەرۆک، دەیکەمە نەتەوەیەکی مەزن. بەڵام پەیمانەکەم لەگەڵ ئیسحاقدا دەچەسپێنم، کە ساڵێکی دیکە ئەم کاتە سارا بۆ تۆی دەبێت.پەیدابوون‬ ‭17‬:‭20‬-‭21‬، کەوایە ئیسماعیل باوکی دوانزدە هۆزەکەی ئیسرئیلە بەپێ هەمان ئەو بەرەکەتەی کە یعقوب پێغەمبەر بۆ دوازدە کورەکەی داوای کرد، بەڵام پەیمانی ئیسحاق لەگەڵ یوسفە، کەچی کاتێک فریشتەی یەزدان لەگەڵ زەکەریا قسەی کرد پێگووت کورێکت دەبێ ناوی دەنێ یەحیا لە سکی دایکیەوە پڕ دەبێ لە رووحی پیرۆز بە رووح و توانای ئیلیا پێش یەزدان دەکەوێ،(لۆقا١ـ١٣-١٩) ئایا لە هەمان بەرەکەتی ئیسماعیل نەبوو چونکە یەحیا رووحی پیرۆز پێدرا کاتێک فریشتەی یەزدان بە هاجەری گوت ئەو دەستی دڕێژ دەبێ دژی هەموو کەسێک وە هەموو کەسێکیش دژی ئەو وە دەبێتە نەیار بۆ براکانی، بەڵام بە رووح و توانای ئیلیا بوو بە پێغەمبەر، بەهەمان شێوە ئیسحاق لە رێگایی مەسیحەوە میراتەکەی پێدرا نەک ئیبراهیم بەڵام لە رێگای ئیبراهیم پەیمانەکە پێدرا، کەوایە ئیسماعیل لە رێگای مەسیح باوکایەتی دوانزدە هۆزەکەی ئیسرائیلی پێدرا بەڵام لە رێگای ئیبراهیم (خەتەنەکردن= واتا نیشانکردنی یەزدان بۆ جیاکردنەوەی ئیسرائیل لە نەتەوەکانی تر)پێدرا، بۆیە یەحیایی لەئاوهەڵکێش بە باوکی ئەوان دادنرێ کە روحی پیرۆز وەردەگرن چونکە بێ لەئاوهەڵکێشان روحی پیرۆز وەرناگیریێت مەگەر یەزدان لە خۆشەویستیدا لە رووحەوە ببەخشێ پێت چونکە کێ دەتوانێ ڕێگاری لە خۆشەویستی بکات یان کێ دەتوانی بەرزی و قووڵی و نزمی و فراوانی و پانی خۆشەویستی بزانێ …؟! خۆشەویستی ئیرەی نیە
    خۆشەویستی ترسی تێدا نیە خۆشەویستی شانازی نیە خۆشەویستی پشوودڕێژیە وە خۆشەویستی بۆ خۆی داوا ناکات، وە خودا خۆشەویستیە،
    خۆزگە بەو کەسە دەخوازرێ یەشوع مەسیح خۆشیدەوێ چونکە دەیکاتە یەک لەگەڵ میراتەکەی خۆی وە بە پەیمانی نوێ بەرجەستە دەبێ لەناوی هەروەکو چۆن یاخی بوون و گوناهە ناتوانن دەست لە یەزدان بدەن ئاواشە بۆ ئەو کەسی مەسیح خۆشیدەوێت

ความคิดเห็น •