Rudaw Documentary
Rudaw Documentary
  • 43
  • 34 892
Documentary-Ez di mijê de ne diyar im| بەڵگەفیلم- لە تەم دا دیار نیم
لە تەمدا دیار نیم؛
بیرۆکەی ئەوەم بە خەیاڵدا هات چەند وێستگەیەک لە یادەوەرییەکانم بنووسمەوە. ئەمڕۆ لە جێگە هەمیشییەکەمدا کە ماڵەکەمە، دانیشتووم و وردە وردە کەوتوومەتە نووسین. هیچ پلان و بەرنامەڕێژییەکم بۆی نییە، نیازیشم نییە چیرۆکی ژیانمی تێدا بگێڕمەوە... ژیانی کەسیم ئەگەر بەهایەکی بۆ خوێنەر هەبێ ئەوەتا لە نێو شیعرەکانمدایە...
جارێ هیچم لە لا روون و ئامادە نییە، جانتای سەفەری نووسین دەپێچمەوە و بە پێوپلی مناڵیی دەکەومە رێ.... دەڕۆم‪، بەڵام جارێ نازانم دەگەمە کوێ...
لەگەڵ ئەم سەفەرەی شاعیری ناسراوی کورد دلاوەر قەرەداغیدا بەڵگەفیلمی
(لە تەمدا دیار نیم) لە دایک دەبێت ئەم بەڵگەفیلمە چوونە ناو ژیانییەتی و سەرەتاکانی شیعر نووسین و کاریگەریی شانۆ بە سەر نووسینیەوە و پاشان کۆچکردنی دلاوەر و گیرسانەوە لە تاراوگە و ژیانی تاراوگەیی و هەڵکردن لەگەڵ ئەو ژیانە نوێیە، وەرگێڕان و نووسینی شیعر، سەرجەم ئەم گێڕانەوانە، گێڕانەوەیەکی شاعیرانەیە و نزیک لەو کەشە تایبەتەی دلاوەر بۆ خۆی دروستکردووە، لەناو ئەم گوزەرکردنە بە ناو ژیانی دلاوەر قەرەداغیدا سوود لە شیعرەکانی وەرگیراوە و شان بە شانی دێرەکانی ژیانی شاعیر دەگێڕینەوە لەم نێوەندەشدا شیعری لە تەمدا دیار نیم ئامادەییەکی زیاتری دەبێت و زیاتر دەبێتە هەوێنی گێرانەوەکەمان.
دەرهێنەر و مۆنتاژ: زانا نەوزاد
بەرهەمی ساڵی: 2024
#RudawDocumentary #documentary #ىەڵگەفیلم
มุมมอง: 53

วีดีโอ

Documentary-Bîst sal tenêtî | بەڵگەفیلم- بیست ساڵ تەنیایی
มุมมอง 7014 ชั่วโมงที่ผ่านมา
"بیست ساڵ تەنیایی" بەڵگەفیلمێکی تەلەڤزیۆنییە و باسی ژیانێکی پڕاوپڕ لە تەنیایی گەنجێک دەکات. ئەم فیلمە باس لە ژیانی سەیفی 24 ساڵان دەکات کە بە هۆی شەڕەوە لە تەمەنی دوو، سێ ساڵییەوە لە دایک و باوکی دابڕاوە و تاوەکو بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەوانەوە و هەروەها کەسایەتی راستەقینەی خۆی نەبووە. ئەو گەنجە لە بەشێکی بەڵگەفیلمەکەدا باسی نەهامەتی ژیانی خۆی دەکات و دەڵێت، نە دەزانم...
ئەرپە بە چەکەکەی شانیەوە دەگەڕێتەوە کەرکووک و شۆرجە چۆڵدەبێت
มุมมอง 13614 ชั่วโมงที่ผ่านมา
ئەحمەد غەریب ئەحمەد، ناسراو بە ئەرپە، ئەو پێشمەرگەیە بوو کە لە شۆڕشی ئەیلوولدا سەربەرزانە و بوێرانە بە خۆی و چەکەکەی شانیەوە و بەبێ هیچ ترسێک خۆی دەکرد بە شاری کەرکووکدا و هەموو ئەمن و ئیستخبارات و پۆلیس و بەعسییەکانی ئەوکات لە ترسی ئەو شۆریجەیان چۆڵدەکرد و لەو ناوەدا نەدەمان. هەموو ئەوانەی ئەرپەیان بینیوە و ناسیوە باس لە ئازایەتی و قارەمانێتی دەکەن، هەموو دەڵێن کوردپەروەرێک بوو وێنەی کەمبوو. ل...
Documentary-Jalal Talabani- Mam celal | بەڵگەفیلم- مام جەلال
มุมมอง 59014 วันที่ผ่านมา
لە گوندی کەلکانەوە تاوه‌كو کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ. ژیان و خەباتی مام جەلال لەسەرەتاوە تاوه‌كو کۆتایی. ئەم بەڵگەفیلمە گیڕانەوەی ژیانی مام جه‌لاله‌ لە زمانی هاوڕێکانییەوە، پیشاندانی وێستگە و وەرچەرخانە گرنگەکانی ژیانی پێشمەرگەیەکی کوردە. کەسایەتییەک جێ پەنجەی بە هەموو رووداوە سیاسییەکانی نیوسەدەی رابردووی کوردستان و عێراقەوە هەبوو. ناسینی مام جەلالی پێش...
Documentary- Mad Honey of Nepal
มุมมอง 18828 วันที่ผ่านมา
The Himalayan bees (Apis laboriosa), the largest in their species, live between 2500 to 3000 meters above sea level and are mainly found in the Himalayas. The Himalayan bees produce a unique honey when feeding on Rhododendron, a high altitude flower. The honey, widely known as Mad Honey, contains grayanotoxins and when ingested it can have an intoxicating effect on humans. Honey hunters in Nepa...
Documentary-BelgeFilm-Hingivê Hişbir |بەڵگەفیلم-هەنگوینی هۆشبەر لە شاخەکانی نیپاڵ
มุมมอง 14428 วันที่ผ่านมา
چیاکانی نیپاڵ جگە لە جوانی سرووشتی و نزیکەی 1 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە، شتێکی دیکەی ناوازە پێشکێشی نیپاڵ دەکەن. یەکێک لە سەیرترین هەنگوینەکانی جیهان لێرە دروست دەبێت‪.‬ ‬‬هەنگوینی هۆشبەر. گوندەکە تەنیا نزیکەی 150 کیلۆمەتر لە کاتماندۆی پایتەختەوە دوورە بەڵام دوو رۆژی ئۆتۆمبێلی پێ دەچێت. سەر لە ئێوارە دەگەین، خەڵکی گوندەکە لە خێڵی گورونگن، زمانی تایبەت بە خۆیان و کولتووری تایبەت بە ناوچەکەی خۆیان هە...
Documentary- Eagle Hunting -Nêçîra bazan - بەڵگەفیلم- راوە باز
มุมมอง 202หลายเดือนก่อน
ئەم بەڵگەفیلمە باسی راو کردن بە باز دەکات کە یەکێکە لە شێوە دێرینەکانی راوکردن لە کولتووری کورد و ناوچەکەدا ، بەڵام ئێستا بە هێواشی بەرەو لەنێوچون دەڕوات. لەم بەڵگەفیلمەدا هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسێکدا قۆناخ بە قۆناخ رێوشوێن و چۆنێتی خۆ ئامادەکردن و چون بۆ راو لەگەڵ چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێشدا کە شێوەی بازەکان لەکاتی راوکردندا نیشان دەدات پیشانی بینەر دەدرێت. ئەم بەڵگەفیلمە یەکێکە لە بەرهەمەکانی بەشی...
Documentary- Pişikên Kurdistanê . بەڵگەفیلم- سییەکانی کوردستان
มุมมอง 144หลายเดือนก่อน
پسپۆڕ و شارەزایانی بواری ژینگە و کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان بەرپرسانی حکومەت هاندەدەن زیاتر لەوەی هەیە بایەخ بە پرسی سەوزکردنی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە جیهانییەی هەرەشە لە داهاتووی نزیکی ژیان دەکەن. بەرپرسێکی بەشی باخچەکانی هەولێر دەڵێ کار بۆ ئەوە دەکرێت رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا 20٪ تێبپەڕێنێ بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و لێکەوتە مەترسیدا...
Documentary-A year at war-Salek Şer-ساڵێک شەڕ
มุมมอง 169หลายเดือนก่อน
Ukraine: A year at war One year after Russia began its war on Ukraine, the once crowded streets of Donetsk and Luhansk regions are now almost abandoned. The fighting and bombardment of Ukraine continues. More than 40,000 buildings have collapsed and according to the UN, over 7,000 civilians have been killed. A year of fear, food shortages, devastation and displacement is how the vast majority o...
BelgeFilm-Maleke ji semayê vala vala . بەڵگەفیلم- ماڵێک خاڵی خاڵی لە سەما
มุมมอง 1272 หลายเดือนก่อน
ئەزموونی کاروان عومەری سەماکار و راھێنەری بەتوانای بواری سەمای بالێ، ناوەڕۆک و کرۆکی بەڵگەفیلمی "ماڵێک خاڵی خاڵی لە سەما" یە کە ساڵی 2014 بەرهەمهێنراوە. ئەو دەرچووی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی بەغدایە و ماوەیەکی زۆر لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی مامۆستا بووە و مامۆستا و راھێنەری بواری بالێ بووە لە سویسرا. کاروان عومەر کەسایەتییەکی ناسراوی بواری نواندنە و بە بایەخەکانی بۆ ھوونەری بالێ، وێڕای...
BelgeFilm- Mehek qaçaxç . بەڵگەفیلم- مانگێک قاچاخ
มุมมอง 2352 หลายเดือนก่อน
له‌ مانگی ره‌مه‌زان دا سه‌رجه‌م شوێن و کۆگاکانی مه‌یفرۆشی و شوێنه‌کانی مه‌یخواردنه‌وه ‌داده‌خرێن، له‌و مانگه‌دا مه‌یخواردنه‌وه ‌و مه‌یفرۆشی به‌ئاشکرا قه‌ده‌خه‌ده‌کرێت و، سه‌رپێچیکه‌ر رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ده‌بێته‌وه‌. هه‌ندێک کەس ئەوە ‌وه‌کو حاڵه‌تێکی دژبه‌یه‌ک ده‌بینن و ده‌پرسن؛ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ‌رێزگرتنه ‌له ‌بنه‌ماکانی ئیسلام له‌و مانگه‌دا، خۆ جیا له‌و مانگه‌ش زۆرينەى گه‌لی کورد گه‌لێکی موس...
BelgeFilm- Birîndarên Şer | بەڵگەفیلم- بریندارانی جەنگ
มุมมอง 952 หลายเดือนก่อน
"ئەوەی لەسەردەمی داعش کرا هەرگیز لەبیری کەس ناچێ، لەبیر ناکرێ و ئێستا زۆر خەم لە دڵمدا هەن، بەڵام ناتوانم بیڵێم". ئەمە قسەی یەکێک لە بریندارانی شەڕی مووسڵە کە دوای ئەوەی شارەکە کەوتە دەست داعش ماڵوێرانی و بۆردوومان و شەڕ و کوشتن بووە میوانی دانیشتووانەکەی. ئەوان لەسەر یەک شت هاوڕان کە بەر لە هاتنی داعش ناوچەکەیان زۆر خۆش بووە و ژیانێکی خۆشیان هەبووە بەڵام لەدوای هاتنی داعش دۆخی ژیانیان تێکچووە....
BelgeFilm- Bê Gor . بەڵگەفیلم- بێ گۆڕ
มุมมอง 4K2 หลายเดือนก่อน
ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ساڵی 1988 شەهید زاهیر کۆیی و خانمەکەی و هەرچوار منداڵەکەی لە ناوچەی قەڵادزێ دەکەونە دەست هێزەکانی رژێمی بەعس. لەوێوە بەرەو زیندانەکانی بەعس لە کەرکووک دەیانبەن و جارێکی دیکە نابینرێنەوە . لە گەڕان بەدوایاندا، کەسوکاریان هەموو هەوڵێک دەدەن بە هیوای ئەوەی رزگاریان بکەن، تەنانەت دەگەنە سەدام حوسێن و لێبوردنێکی تایبەتیان بۆ وەردەگرن. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا چارەنووسیان نادیارە، نە ...
BelgeFilm-Mexmûr;axa bi bereket û cotkarên koçber | بەڵگەفیلم- مەخموور؛ زەوی بەپیت و جووتیاری ئاوارە
มุมมอง 5102 หลายเดือนก่อน
دەیان گوندی کوردنشینی ناوچەی مەخموور کە هەزاران دۆنم زەوی بەپیت و بەرین دەوریان داون، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە یان بە تەواوی چۆڵن، یانیش تەنیا چەند جووتیارێک بە رۆژ تێیدا دەمێننەوە و بە شەو چۆڵدەکرێن. ئەمە سەرباری ئەوەی زیاتر لە نیوەی خێزانەکان لە ساڵی 2014 و لەکاتی هێرشی چەکدارانی داعش، ناوچەکەیان بەجێهێشت و روویان لە هەولێر کرد و هێشتا نەگەڕاونەتەوە. مەخموور، ئێستا لە ژێر کۆنترۆ...
BelgeFilm- Svalbard . بەڵگەفیلم- کوردێک لە سڤالبارد
มุมมอง 9K2 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm- Svalbard . بەڵگەفیلم- کوردێک لە سڤالبارد
BelgeFilm-Kurdên Kazakhstanê . بەڵگەفیلم-کوردانی کازاخستان
มุมมอง 2802 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm-Kurdên Kazakhstanê . بەڵگەفیلم-کوردانی کازاخستان
BelgeFilm-Musa Anter| بەڵگەفیلم- مووسا عەنتەر
มุมมอง 1602 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm-Musa Anter| بەڵگەفیلم- مووسا عەنتەر
Over 15 years in US prison for a crime he didn’t commit. بەڵگەفیلم- کوردێک لە زیندانەکانی ئەمریکا دا
มุมมอง 16K2 หลายเดือนก่อน
Over 15 years in US prison for a crime he didn’t commit. بەڵگەفیلم- کوردێک لە زیندانەکانی ئەمریکا دا
BelgeFilm-The Korowai: a window into the past . بەڵگەفیلم- کۆرۆوای؛ دوورگە مەترسیدارەکە
มุมมอง 3922 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm-The Korowai: a window into the past . بەڵگەفیلم- کۆرۆوای؛ دوورگە مەترسیدارەکە
BelgeFilm- Cînarên Cînê, Kurdên Kirgizîtanê . بەڵگەفیلم- کوردانی قیرغیزستان
มุมมอง 982 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm- Cînarên Cînê, Kurdên Kirgizîtanê . بەڵگەفیلم- کوردانی قیرغیزستان
BelgeFilm- Wêneyên Bacelan . بەڵگەفیلم- وێنەکانی باجەلان
มุมมอง 412 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm- Wêneyên Bacelan . بەڵگەفیلم- وێنەکانی باجەلان
BelgeFilm - Sirûda Neteweyî ya Xoybûnê . بەڵگەفیلم - سروودی نەتەوەیی خۆییبوون
มุมมอง 242 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm - Sirûda Neteweyî ya Xoybûnê . بەڵگەفیلم - سروودی نەتەوەیی خۆییبوون
BelgeFilm-Temendirêjtirîn Rojnameya Kurdî, Riya Teze . بەڵگەفیلم- رێیا تازە
มุมมอง 372 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm-Temendirêjtirîn Rojnameya Kurdî, Riya Teze . بەڵگەفیلم- رێیا تازە
BelgeFilm - Ermen Li Zaxo . بەڵگەفیلم - ئەرمەن لە زاخۆ
มุมมอง 132 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm - Ermen Li Zaxo . بەڵگەفیلم - ئەرمەن لە زاخۆ
BelgeFilm - Abdullah Cewher . بەڵگەفیلم - عەبدوڵڵا جەوهەر
มุมมอง 342 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm - Abdullah Cewher . بەڵگەفیلم - عەبدوڵڵا جەوهەر
BelgeFilm - Balindeyên Qeredaxê . بەڵگەفیلم - باڵنده‌كانی قه‌ره‌داخ
มุมมอง 672 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm - Balindeyên Qeredaxê . بەڵگەفیلم - باڵنده‌كانی قه‌ره‌داخ
BelgeFilm - Şanoyeke jibîrkirî . بەڵگەفیلم - شانۆیەکی لەیادکراو
มุมมอง 392 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm - Şanoyeke jibîrkirî . بەڵگەفیلم - شانۆیەکی لەیادکراو
BelgeFilm - Zuhêr Ebdulmelik | Stêrka nedîtî بەڵگەفیلم - زوهێر عەبدولمەلیک | ئەستێرەیەکی نەبیندراو
มุมมอง 82 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm - Zuhêr Ebdulmelik | Stêrka nedîtî بەڵگەفیلم - زوهێر عەبدولمەلیک | ئەستێرەیەکی نەبیندراو
BelgeFilm- Gundê Maya | بەڵگەفیلم- گوندی مایا
มุมมอง 842 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm- Gundê Maya | بەڵگەفیلم- گوندی مایا
BelgeFilm-Kurdistana KazakÎstanê: Qeşqebûlak | بەڵگەفیلم- کوردستانی کازاخستان: قه‌شقه‌بوولاخ
มุมมอง 1532 หลายเดือนก่อน
BelgeFilm-Kurdistana KazakÎstanê: Qeşqebûlak | بەڵگەفیلم- کوردستانی کازاخستان: قه‌شقه‌بوولاخ